شارپرێس:
یانەی کاشیما ئانتلەرزی ژاپۆنی نازناوی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئاسیای بردەوە.
لە یاریی گەڕانەوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەی
پرێسپۆلیسی ئێرانی لەنێو یاریگەی ئازادی و بە ئامادەبوونی جیانی ئینفانتینۆ،
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان میوانداریی یانەی کاشیمای ژاپۆنی کرد.
دوای زیاتر لە 90 خولەک یارییکردن و هێرش گۆڕینەوە
لەلایەن یاریزانانی هەردوو، هیچ کامیان نەیانتووانی تۆڕی ئەوەی دیکە بهەژێنن و
یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە یاریی چوون و
بردنەوەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یانەی کاشیما ئانتلەرز، نازناوی پاڵەوانێتییەکەی
بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بردەوە و بەبردنەوەی نازناوەکەش یانەکە بەشداری لە جامی
جیهانی یانەکان دەکات.
هـ ـ ر