بردنەوەیەکی دراماتیکی.. ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنی بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستهێنا

وەرزش

10/11/2018‌ 242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشێوەیەکی دراماتیکی ئەتلەتیکۆمەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر ئەتلەتیک بلباو بەدەستهێنا

ڕۆژی شەممە  خولی ئیسپانیا پێی نایە هەفتەى 12 و یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەى ئەتلەتیک بلباوی کرد
تا خولەکی 64ی یارییەکە ئەتلەتیک بلباو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پێش بوو.

لە 10 خولەکی کۆتایی یارییەکەدا ئەتلەتیکۆمەدرید دوو گۆڵی تۆمارکرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی بە یارییەکە هێنا
سێ گۆڵەکەى ئەتلەتیکۆمەدرید بارتی و هێرناندێز و گۆدین تۆماریانکرد و دوو گۆڵەکەى ئەتلەتیک بلباویش ویلیامز کردی.

بەو ئەنجامانەش ئەتلەتیکۆمەدرید بەکۆکردنەوەى 23 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی پلەى دووەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیای گرت.

هـ ـ ر