ڤیدیۆ.. سامسۆنگ ئەو مۆبایلەی نمایش دەكات توانای چەمانەوەی هەیە

جیهان

11/11/2018‌ 696 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور لەپەشەنگای "SDC" سان فرانسیسكۆ، مۆبایلێكی نوێی نمایشكرد.

مۆبایلەكە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوورەو تایبەتمەندییەكەی ئەوەیە، توانای چەمانەوەی هەیە.

مۆبایلەكە بەشێوەیەك دروستكراوە، لەناوەڕاستدا، بە چەن گۆشەیەكی جیاواو دەتوانێت بچەمێتەوە، كە ئەوەش تایبەتمەندییەكی بەرزە لەمۆبایلەكە.

شاشەی مۆبایلەكە جۆری OLED ‌و كۆمەڵێك تایبەتمەندی تری بەرزی هەیە، بەسیستەمی ئەندرۆید كار دەكات.

هـ ـ ح