كیم كارداشیان ناچار بەجێهێشتی ماڵەكەی كراوە

هەمەڕەنگ

11/11/2018‌ 890 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی كیم كارداشیان، ناچار بەوە كراوە، كە ماڵەكەی بۆ ماوەی سەعاتێك بەجێبهێڵێت.

كیم كاردیشیان لەشاری كالاباساس لەویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكی ناچار بەوە كراوە، كە ماڵەكەی بەجێبهێڵت، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاگرەی چەند رۆژێكە لەدارستانەكانی ئەو شارە كەوتووەتەوە.

كارداشیان بۆ ماوەی سەعاتێك لەرۆژی پێنج شەمەی رابردوو مامەڵەكەی بەجێهێشتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئاگر چواردەوری ماڵەكەی تەنیوە.

كیم كاردیشیان لەو بارەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا دەردەكەوێت ئاگر دەوری ماڵەكەی گرتووە، دوای ئەوەی بەفڕۆكە ئەو ناوچەیەی جێهێشتووە.

كاردیشیان لەسەر وێنەكە سەلامەتی بۆ خەڵكی كالاباساس خواستووەو ناچار كراوم، كە ماڵەكەی بەجێبهێڵم، بۆ ئەوەی هەموان پارێزراوبن.

هـ ـ ح