"كۆكاكۆلا" یەكەم خواردنەوەی وزە بەخش بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

11/11/2018‌ 704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ عاشقانی خواردنەوە گازی‌و وزە بەخشەكان، كۆمپانیای "كۆكاكۆلا"ی بەناوبانگی جیهانی، بەرهەمێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

كۆمپانیای كۆكاكۆلا لەچوارچێوەی بەرنامەی "تودەی فوود" ئەو خواردنەوە بەرهەم دەهێنێت، ئەویش بەناوی "كۆكاكۆلا ئێنرجی".

بەرهەمەكە بەبێ‌ شەكرەو چاوەڕێدەكرێت بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان، كە رەنگە وەك بەرهەمەكانی تری كۆمپانیاكە پێشوازییەكی زۆری لێبكرێت.

هـ ـ ح