فیلمێكی رووسی كاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵاتەكانی ئۆسكار

هەمەڕەنگ

11/11/2018‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەكادیمیای هونەر، بۆ زانستی وێنەی جوڵاو لە هۆلیوود، فیملێكی روسی كاندید كرد، بۆ بردنەوەی خەڵاتەكانی ئۆسكار، ئەوەش وەك باشترین فیلمی درێژی دۆكۆمێنتاری.

فیلمەكە ناوی "رێگە"یە، كە لەلایەن دەرهێنەری روسی دیمیتری كلاشینكۆف بەرهەمهێنراوە، كە جگە لەو فیلمە 166 فیلمی تریش بۆ ساڵی 2018 كێبڕكێی بردنەوەی بردنەوەی ئەو خەڵاتانە دەكەن.

فیلمی "رێگە" ، كە باس لەدۆخی گەیشتن بەڕوسیا دەكات، كە لەساڵی 2016 بەرهەمهێنراوەو فیلمێكە بەرهەمی زۆرە.

خەڵاتەكانی ئۆسكار، كە خۆی لەچەند خەڵاتێك دەبینێتەوە، لە 17ی كانونی یەكەم مەراسیمەكەی دەستپێدەكات‌و لە 22 كانونی یەكەم كۆتایی دێت.

هـ ـ ح