شارپرێس:
ماوریسیۆ ساری ئیتالیو راهێنەری یانەی چیڵسی هاندەرانی یانەكەی تووشی دڵەراوكێ كرد، ئەوەش لەسەر چارەنووسی ئیدن هازاردی یاریزانی یانە ئینگلیزییەكە.
ساری لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لەئێستا هازارد پاش چاكبوونەوەی لەپێكانەكەی ناتوانێت بۆ ماوەی 90 دەقیقە بەشداری یارییەكان بكات.
یانەی چیڵسی لەبەرانبەر یانەی ئیڤەرتۆن یاری دەكات، كە ئەو لێدوانەی ساری هاندەرانی یانەی چیڵسی نیگەران كردووەو تووشی دڵەراوكێ بوون.
ساری ئەوەشی راگەیاندووە، كە هازارد بە باشی لەپێكانەكەی چاكبووەتەوە، بەڵام پێویستی بەوەیە پارێزگاری لێبكرێت، بۆ ئەوەی جارێكی تریش تووشی پێكان نەبێتەوە.
هـ ـ ح