ڤاڵڤێردی ترسی لەپێكانی میسی هەیە

وەرزش

11/11/2018‌ 111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، ترسی خۆی نەشاردەوە لەوەی جارێكی تر لیۆنێل میسی تووشی پێكان بێتەوە.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەگەر میسی لەیارییەكان بەلای دەستی راستی بكەوێت، ئەوە ئەگەر هەیە جارێكی تر تووشی پێكان بێتەوە.

ئەو راهێنەرە راشیگەیاند، ئەگەر بزانێت لەیاری بەرانبەر یانەی ریاڵ بیتیس مەترسی لەسەر میسی دروست دەبێت، ئەوە پارێزگاری لێدەكات‌و بەشداری یارییەكەی پێناكات.

ئەمە لەكاتێكدایە سێ‌ هەفتەیە میسی تووشی پێكان بووەو بەم دوایانە لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو بەشداری راهێنانەكانی یانەی بەرشەلۆنەی كردووە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە یانە كەتەلۆنییەكە بەرانبەر یانەی ریاڵ بیتیس لەخولی ئیسپانی یاری دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە