وێنەیەكی دەگمەن.. دەركەوتنی هیتلەر لەگەڵ منداڵێكی جولەكە "+ڤیدیۆ"

جیهان

11/11/2018‌ 2648 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەشاری چیسبایك لەویلایەتی ماریلاندی ئەمریكی، دوو پاشماوەی جەنگی جیهانی دووەم نمایشكران، كە یەكێكیان وێنەیەكی سەركردەی نازییەكان ئەدۆڵف هیتلەری ئەڵمانی.

لەوێنەكەدا ئەدۆڵف هیتلەرو منداڵێكی حەوت ساڵان دەركەوتووە، كە ئەو منداڵە جولەكە بووەو لەو كاتەی سەردانی ناوچەیەكی چیایی لەهەرێمی باڤاریان كردووە.

هیتلەر هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەو منداڵە دروست كردووە، كە ناوی "رۆزا" بووەو دواتریش دوای پێند ساڵی تر بینیویەتی.

مێژووی وێنەكە بۆ ساڵی 1933 دەگەڕێتەوە، كە ئێستا لەویلایەتی ماریلاندی ئەمریكا نمایشكراوە بۆ فرۆشتن، كە نرخەكەی 12000 دۆلار دۆلاری ئەمریكییەو لەزیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێت.

هـ ـ ح