مانچستەر سیتی گرێبەستی سترلینگ نوێدەكاتەوە

وەرزش

11/11/2018‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر سیتی گرێبەستی یاریزانی یانەكەی رەحیم سترلینگی بۆ سێ‌ ساڵی تر نوێكردەوە.

بەپێی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە تا ساڵی 2023 لەیانەی مانچستەر سیتی دەمێنێتەوە، كە پێشتر گرێبەستەكەی تا ساڵی 2020 بوو.

ئەو یاریزانە تەمەنی 23 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، كە لەمساڵدا بەشداری چواردە یاری یانەكەی كردووەو باشترین یاریزانی یانەكەی بووە.

گرێبەستی سترلینگ‌و یانەی مانچستەر سیتی لەسەر 300 هەزار پاوەن (389 هەزار دۆلار) موچەی هەفتانە، نوێكراوەتە، كە ئەوەش موچەیەكی بەرزە بۆ ئەو یاریزانە.

هـ ـ ح