هەولێرو بەغدا لەسەر خاڵەسنووری‌و بازگە گومرگییەكان رێكدەكەون

عیراق

11/11/2018‌ 776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەردوو حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان، لەسەر خاڵەسنوورییەكان‌و بازگە گومرگییەكان رێككەوتوون، كە بەم نزیكانەش رێككەوتنەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەولێرو بەغدا، لەدوای چەند كۆبوونەوەیەك گەیشتوونەتە رێككەوتنێك، كە لە 27 خاڵ پێكهاتووەو رێككەوتنەكەش تایبەتە بەدەروازە سنوورییەكان‌و بازگە گومرگییەكان.

بەپێی رێككەوتنەكە، هەردوولا پێناسەیەكی گومرگی نوێ‌ دەنووسنەوەو لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان وەك خۆی ‌و بەبێ‌ جیاوازی جێبەجێدەكرێت.

هەر بەپێی رێككەوتنەكە، لەدوای نووسینەوەی پێناسە گومرگییەكان، ئەو بازگە گومرگیان هەڵدەگیرێت لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق دانراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر حكومەتی عێراق بازگەی گومرگی لەنێوان كەركوك سلێمانی هەولێرو موسڵ هەولێر دهۆك دانابوو، كە ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردبوو.

هـ ـ ح

بەپەلە