خولى ئیتاڵی.. ناپۆلی سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد

وەرزش

11/11/2018‌ 233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 ناپۆلى لە جەوێکى باراناویدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە جەنەواى بردەوە.


لە هەفتەى ١٢ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، ناپۆلى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى جەنەوا بووەوە.


لە تایمى یەکەمدا، جەنەواى خاوەن یاریگا و هاندەر دەستپێشخەرى کرد و لە خولەکى ٢٠دا گۆڵێکى لەلایەن کریستیان کوامییەوە تۆمارکرد و تایمەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایى هات.


لە تایمى دووەمدا، کە بەهۆى باران بارینى زۆرەوە چەند خولەکێک راگیرا، ناپۆلى دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى ٦٢ و ٨٦دا لە رێگەى فابیان رویز و داڤیدى بیراسکى (بەهەڵە) تۆمارکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.


بەمەش، ناپۆلى بە کۆکردنەوەى ٢٨ خاڵ و بە شێوەیەکى کاتى گەڕایەوە پلەى دووەمى ریزبەندى خولەکە و جەنەواش بە ١٤ خاڵەوە بۆ پلەى ١٤ دابەزی.


هـ ـ ر