شارپرێس:
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاماده‌یی نیشانداوه، كه ده‌ستبه‌رداری سێ یاریزانی یانه‌كه‌ی بێت، له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆڵ پۆگبای یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری هه‌رسێ یاریزان ئه‌لێكس ساندرۆ، ماریۆ مانزۆكی‌و مه‌هدی بن عه‌تیه بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ببێت، له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆڵ پۆگبا.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا مانچسته‌ر یونایتد هه‌وڵی ه‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌لێكس ساندرۆی ده‌دا، به‌ڵام دواجار لوك شا‌و ئه‌و یاریزانه بوو كه بوه جێگه‌ی سه‌رنجی مانچسته‌ر یونایتد.
ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا پێشبینیده‌كه‌ن، پۆگبا له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، چونكه ئێستا په‌یوه‌ندی ئه‌و یاریزانه‌و مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ر به‌ره‌و باشی چووه.
ڕ. ج