شارپرێس:
به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی لۆكا مۆدریچی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌چه‌ند یارییه‌كی ڕابردووی یانه‌كه‌ی، ئه‌و یاریزانه بوه‌ته جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی هانده‌رانی یانه مه‌دریدییه‌كه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، لۆكا مۆدریچ به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی یانه‌كه‌ی به‌ڕاهێنه‌رایه‌تی سۆلاری ڕۆڵی هه‌بێت، بوه‌ته جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌كان هۆكاری پاشه‌كشێی ئاستی باشترین یاریزانی ساڵی 2018ی جیهان ده‌گێڕنه‌وه بۆئه‌وه‌ی، ئه‌و یاریزانه وه‌ك پێویست خۆی بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده نه‌كردووه.
له‌پاڵ ئاماده‌نه‌بوونی مۆدریچ وه‌ك پێویست له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید، ڕۆژنامه‌كان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له‌یاریزانانی ڕیاڵ مه‌درید ده‌گرن، كه وه‌ك پێویست هاوكاریی ئه‌و یاریزانه له‌نێو یاریگه ناكه‌ن.
ڕ . ج