شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت یاریزانێكی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بگوازێته‌وه بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ-ی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ری ئارسیناڵ ده‌یه‌وێت خوان ماتای یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، به‌وه‌ش گورزێكی كاریگه‌ر له جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان بدات.
خوان ماتا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد پێشكه‌شكردوه، ئه‌وه‌ش ڕاهێنه‌ری تۆپچیه‌كانی ناچار كردوه بیر له كڕینی ئه‌و یاریزانه بكاته‌وه.
هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی خوان ماتا له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد كۆتایدێت، گه‌ر ئه‌و یانه‌یه تا هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه نوێنه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا خوان ماتا به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانێت بچێته هه‌ر یانه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت.
ڕ . ج