شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی پۆگبا‌و جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه به‌ره‌و باشی چووه.
مینۆ ڕایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆگبا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئێستا پۆگبا له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هه‌ست به‌ئاسوده‌یی ده‌كات.
ڕایۆلا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، په‌یوه‌ندی نێوان پۆگبا‌و مۆرینیۆ وه‌ك جاران به‌گرژیی نه‌ماوه‌و ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وه.
پێشتر به‌هۆی كێشه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان مۆرینیۆ و پۆگباوه، ئه‌و یاریزانه ده‌یویست ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت، نزیكترین یانه‌ش بۆ په‌یوه‌ندیكردن پێوه‌ی، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بوو.
ڕ . ج