شارپرێس:
بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسو لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەلیستی یاریزانە كاندیدەكان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر نییە.
هەر بەپێی زانیارییەكان دەنگی رۆناڵدۆو میسی لەدەنگی ئەو یاریزانانە كەمترە، كە لەراپرسی گۆڤاری فرانس فتبوڵ كراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی، كە بە باڵۆندۆر ناسراوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە لۆكا مۆدریچو رافائێل ڤارانو كیلیان مباپی زۆرترین دەنگیان هێناوەو ئەو سێ یاریزانە كاندیدی كۆتایی دەبن بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر.
ئەمە لەكاتێكدایە لە 10 ساڵی رابردوودا رۆناڵدۆو میسی ئەو خەڵاتەیان بۆ خۆیان قۆرغكردبوو، كە یەكی پێنج جار خەڵاتەكەیان بردووەتەوە.
هـ ـ ح