ڤیدیۆ.. ئاگرەكەی كالیفۆرنیا ئەستێرەكانی هۆڵیوود راو دەنێت

جیهان

12/11/2018‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاگرەكەی كالیفۆرنیا زیاتر لە 250 هەزار لەدانیشتوانی باشوور و باكووری ئەو ویلایەتەی ناچار بەجێهێشتن و چۆڵكردنی ماڵەكانیان كردووە.

ئاگرەكە لەرۆژی هەینییەوە كەوتووەتەوەو تائێستاش بەردەوامی هەیە، كە هەر بەهۆی ئاگرەكەوە چەندین كەس بوونەتە قوربانی.

بەشێك لەئاگرەكە لەباشووری كالیفۆرنیایە، كە بەرەو ناوچەی مالیبۆ دەچێت‌و ئەو ناوچەیەش خانووی گەشتیاری‌و هونەرمەندانی هۆڵیوودی تێدایە.

بەهۆی ئەوەوە بەشێكی زۆر لەهونەرمەندان‌و ئەستێرەكانی هۆڵیوود ماڵەكانی خۆیان جێهێشتووە، بەوانەش كیم كاردیشیان‌و جێنێفەر لوپێزو لەدیدی گایاو چەند هونەرمەندێكی تر.

هـ ـ ح