توێژینەوەیەك سوودەكانی "سینگڵ"ی ئاشكرادەكات

جیهان

12/11/2018‌ 2397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرچەندە زۆر باسی ئەو كەسانە دەكرێت كەپڵن، گوایە دڵخۆشن، بەڵام توێژینەویەەك سوودەكانی "سنگڵ" ئاشكرادەكات.

توێژینەوەكە لەزانكۆی كالیفۆرنیا ئەنجامدراوەو تێدا سوودەكانی ژیانی ئەو كەسانە ئاشكرادەكات، هاوسەرگیرییان نەكردووەو خۆشەویستیان نییەو تائێستا سینگڵن.

بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی سینگڵن، زیاتر دەتوانن، وەرزش بكەن، كە ئەوەش سوودی گەورەی هەیە بۆ تەندروستیان، هەروەها خەوی ئەو كەسانەی سینگڵن ئاسانترەو خەویشیان باشەو كێشەیان نییە لەو رووەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كەسانی سینگڵ بەگشتی كێسان كەمە، ئەوەش بۆ تەندروستیان باشەو بەگشتیش پەیوەندییان لەگەڵ خەڵكی زۆر باشە لەرووی كۆمەڵایەتییەوە خۆشەویستن.

توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە كەسانی سینگڵ، خاوەنی بڕیاری خۆیانن‌و لەبڕیاردانیش زوو یەكلادەبنەوە، ئەوەش دوور دەبن لەنەخۆشی قەلەقی.

هـ ـ ح