شارپرێس:
هەرچەندە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، خولی ئیسپانی بەجێهێشتووە، بەڵام كێبڕكێكانی ئەو یاریزانە لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە.
رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كێبڕكێی ئەم جارەی لۆنێل میسیو كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر گۆڵكارە بۆ ساڵی 2018، كە ئێستا بەقەد یەك گۆڵیان هەیە.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، هەردوو یاریزان 42 گۆڵیان بۆ یانەكانیانو هەڵبژاردەكانیان كردووە، كە بەوەش سەرو ریزبەندی گۆڵكارانیان گرتووە.
رۆناڵدۆ هەفتەی رابردوو بە تۆماركردنی گۆڵێك، كۆی گۆڵەكانی لەمساڵدا لەگەڵ میسی یەكسانكردەوە، كە ئەوەی دووەم ماوەی مانگێكە تووشی پێكان بووە.
لەگەڵ ئەوەی ژمارەی گۆڵەكانیان یەكسانە، بەڵام میسی 19 گۆڵی لەمساڵدا بۆ هاوڕێ:انی دروست كردووەو رۆناڵدۆش 12 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.
هـ ـ ح