ڤیدیۆ.. بەهۆی عەزییە كورتەكەی هێرش دەكرێتە سەر نانسی عەجرەم

هەمەڕەنگ

12/11/2018‌ 6568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشێك لەهەوادارانی نانسی عەجرەمی گۆرانیبێژی لوبنانی هێرشێكی توندیان كردە سەر ئەو گۆرانیبێژە.

نانسی عەجرەم بەهۆی كۆتا دەركەوتنی لەئەمریكا، لەئاهەنگێكی گۆرانیوتن، كە عەزییەكی كورتی لەبەردابوو، هێرشی كراوەتە سەرو بەو هۆیەشەوە رەخنەیەكی زۆری لێگیراوە.

نانسی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" ڤیدیۆو وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە لەسەر ستەیج دەردەكەوێت‌و عەزییەكی زۆر كورتی لەبەردایەو بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش سەما دەكات.

رەخنەو هێرشەكان بەشێوەیەكە، كە نانسی نابێت ئەو عەزییە كورتە لەبەر بكات، بەتایبەتی لەئێستادا، كە دووگیانە.

هەروەها رەخنەی ئەوەشی لێگیراوە، كە ئەو لەمانگی كۆتایی دووگیانیدایەو نابێت بەو شێوەیە سەما بكات، كە پێشتر كردوویەتی.

هـ ـ ح