وێنە.. بەڕێوەچوونی مەراسیمی دیاریكردنی شاجوانی نەتەوەیی

هەمەڕەنگ

12/11/2018‌ 839 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رابیتەی رۆشنبیری نەتەوەیی كێبڕكێسی دیاریكردنی شاجوانی نەتەوەیی جیهانی رێكخست، ئەوەش لەتۆكیۆنی پایتەختی وڵاتی ژاپۆن.

لەمەراسیمەكەدا كچە فەنزوێلی كلاریت فلزكۆ گارسیای تەمەن 20 ساڵ، وەك شاجوانی نەتەوەیی جیهان بۆ ساڵی 2018 هەڵبژێرا.

هەریەكە لەنوێنەرانی ئەفریقاو رۆمانیاو كۆڵۆمبیاش پلەكانی دووەم‌و سێیەم‌و چوارەمیان بەدوای یەكدا گرت‌و لەدوای كچە فەنزوێلییەكە هاتن.

دیاریكردنی شاجوانی نەتەوەیی، لەدوای دیاریكردنی شاجوانی جیهان‌و گەردوون ساڵانە بەرێوەدەچێت، كە یەكێكە لەچوار مەراسیمە گەورەكەی جیهان بۆ دیاریكردنی شاجوانی جیهان.