كورد ئەمریكاو توركیا دەگەیەنێتە دەروازەیەكی داخراو
واشنتۆن رووبەڕووی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا دەبێتەوە

کوردستان

12/11/2018‌ 5963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان حاجی قادر
شاندێكی "ئەمریكی- فەرنسی" لە "ڕققە"یە بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بەچۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەكانی توركیا، كە بەردەوامی هەژموونی واشنتۆن لەسوریا گرێدراوە بە پارێزگاریكردن لەكارتی هێزە كوردییەكان.

ئەردۆغان دەیەوێت دەست بەسەر فوڕاتدا بگرێت
كۆششە دبلوماسییەكانی ئەمریكا سەركەووتوو نەبوون لەنەرمكردنی هەڵوێستی توركیا لەهەمبەر یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد، كە بڕبڕەی پشتی هاوپەیمانی هێزەكانی سوریای دیموكراتن، كە ئەنقەرە مكوڕە لەسەر لەناوبردنی ئەو هێزانە و‌ بەهەڕەشەشیان دەزانی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی توركیا.

لەو ماوانەی دوایدا ئەمریكا چەند هەنگاویكی گرتنەبەر وەك هەوڵێك بۆ نیازپاكی، كە هیچ كۆششێك دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی توركیا لەئارادا نییە ، وەك ئەوەی پاداشتكردنێكی دارایی تەرخان كرد بۆ  ئەوانەی زانیاری لەبارەی سێ گەورە سەركردەی پارتی كرێكارانی توركیاوە دەدەن، كە لە لایەن واشنتۆن و ئەنقەرەوە بە "تیرۆرست" ناوەزدكراون. 

پێشتریش وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەلەی لە پراكتیزەكرنی هەنگاوەكانی ڕێككەوتننامەی منبج كرد بەپێكهێنانی دەوریاتی هاوبەش لەگەڵ لایەنی توركی لەناوچەی نێوان لادێنشینی حەلەب .

توركیا بەساردییەوە ئەم هەنگاوانەی ئەمریكا قبوڵكرد، كە پێیوایە هەموو هەوڵەكانی واشنتۆن بۆ پارێزگاریكردنە لەیەكینەكانی پاراستنی گەل لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات ، دیاریكردنی بەخششێكی دارایش سەبارەت بەسەركردەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هەنگاوێكە بۆ خۆڵكردنە چاوی توركیا بۆ ڕەواننەوەی ئەو بارگرژییەی لەپەیوەندییەكانی نێوانیاندا هەیە.

توركیا یەكینەكانی پاراستنی گەل بە باڵی چەكداری یەپەگە دەزانی و پێشیوایە درێژكراوەی  پارتی كرێكارانی كرودستانن‌و جوداخوازن، بۆیە دژییانە ، هەر‌چی ئەمریكاشە یەكینەكان بەلایەنێكی سوری دەزانی و پێشیوایە هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر پەیوەست بوونیان بەپەكەكەوە.

ئەمریكا پێیوایە یەكینەكان ڕۆڵێكی تەوەربەندیان هەیە لەچوارچێوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتدا لەجێبەجێكردنی ستراتیژییەتەكەی لە سوریادا، كە لەسەر دەركردنی ڕێكخراوی داعش‌و خنكاندنی بوونی ئێرانی بەندە لەرۆژهەڵاتی سوریای هاوسنووری عێراق.

"جیمس جیفری" نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لە رۆژی چوارشەممە ئەوەی ڕوونكردەوەو رایگەیاند "یەكینەكانی پاراستنی گەل لەسوریا ڕێكخراوێكی تیرۆرستی نییە ، لە بەرانبەر پەكەكەش هەڵوێستمان ڕوون و ئاشكرایە".

هاوكات ئیبراهیم كاڵ وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا زووبەزوو وەڵامی جێفری دایەوە ‌و رایگەیاند "وڵاتەكەی هەرگیز ڕێگە بەدەركەوتنی قەوارەیەكی تیرۆرست نادات لەرۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات لە سوریا، كە ئەنقەرەی كردووەتە ئامانجی چالاكییەكانی  ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ یەكینەكانی پاراستنی گەل".

وتەبێژەكەی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا جەختی لەوەش كردەووە، كە هەر پشتیوانییەك ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پێشكەش بە یەكینەكانی پاراستنی گەل بكرێت ، واتای پشتیوانی پارتی كرێكارانی كوردستانە و  راشیگەیاند "هەرگیز ناكرێت پاساوی ئەوە قبوڵ بكەین، كە ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەبەر دژ بە ئامانجەكانی یەكینەكانن ، بەمەش پەكەكە پشكداری دەكات لەلاوازكردنی پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی داعش".

كاڵن جەختیشیكردەوە، كە هەوڵەكانی واشنتۆن بۆ شەرعیەتدان بە پەیەدە و یەپەگە بەوەی جیان لە پەكەكە هیچ سوود و كەڵكێكی نییە، كە پێشتریش ڕونیكردبووەوە توركیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە سوریا‌ ناگۆڕێت بۆ بەدیهێنانی ئارەزووەكانی واشنتۆن. 

چاودێرانیش پێیانوایە هەڵوێستە توندەكەی توركیا دژ بە یەكینە كوردییەكان هەڵوێستی ئەمریكا ناگۆڕێت، كە ستراتیژییەتەكەی لە سوریا لەسەر پشتیوانیكردنی كوردەكان بنیاتناوە و هاوپەیمانی ستراتیژیشیانە.‌

چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن، كە ئەمریكا ڕێگە بەدەستبادانی  هاوپەیمانەكەی خۆی نادات لەسوریا بەوەی هەڕەشەی لە‌ناوبردن لەیەكینەكانی پاراستنی گەل بكرێت ، لە دەرئەنجامی توندی هەڵویستەكانی توركیا‌ لە ماوەی ئایندە لەوانەیە هەڵكاشنانێك‌ لەهەڵوێستەكانی ئەمریكا و توركیادا ڕووبدات. 

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند، شاندێكی فەڕەنسی ئەمریكی سەردانی ناوچەی "عەین عیسا" یان كردووە، كە دەكەوێتە كەرتی باكوری رۆژئاوای ناوچەی لادێنشینی ڕققەوە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات. 

ڕوانگەكە لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند، سەردانی شاندە "فەڕەنسی - ئەمریكی"یەكە ئامانجیان گفتوگۆكردنە سەبارەت بەڕۆژهەڵاتی فورات لە دەرئەنجامی هەڕەشە سەربازییەكان توركیا بە هێرشكردنە سەر یەپەگە.  
هەروەها رایگەیاند، هێشتاش هێزەكانی توركیا سەرسنووری نێوان ڕووباری دیجلە و فوڕات بەئامانج دەگرن ، سەرباری ئەوەی ئەو ناوچەیە دەوریاتی هێزە ئەمریكییەكانی تێدا چالاكە بە درێژایی سنوری "سوریا – توركیا – عێراق" تا دەگاتە كۆبانی لەسەر ڕووباری فوڕات.

چاودێران پێیان وایە نازانرێت چۆن ئەمریكا چارەسەری ئەو تەنگژەیە لەگەڵ توركیا دەكات ، بە تایبەتیش كە ئەنقەرە مكوڕە لەدوورخستنەوەی بوونی كوردەكان لەسەر سنورەكانی. 

لە بەرانبەریشدا دەستبەرداربوونی لەیەپەگە لێكەوتی مەترسیدرای دەبێت لەسەر هەژموونی واشنتۆن لەسوریا.

لەگەرمەی ئەو بارگرژیەشدا دانیشتوانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دڵەڕاوكێدان لە ترسی ئەوەی توركیا هەڕەشەكانی جیبەجێ بكات بەئەنجامدانی هێرشێكی سەربازی فراوان بۆ سەر ناوچەكە. 

ماوەی دە ڕۆژە هێزەكانی توركیا بە گولە تۆپ و چەكی دیكە ناوچەكانی نزیك سنووری ژێر دەسەڵاتی كوردەكان بومباران دەكەن و دانیشتوانەكەشی دەڵێن لە ترسی ئەو بومباران و هێرشنە ناوێرن منداڵەكانیشیان بنێرنە قوتابخانە.