شارپرێس:
رابیتەی خولی ئیسپانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانی دایە لویس سوارێزی ئۆرۆگواییو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە.
رابیتەكە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكانی مانگی رابردوو خولی ئیسپانی پێشكەشی كردووە، سوارێزی بەباشترین یاریزان دیاریكردووە.
سوارێز لەو مانگەدا لەكۆی چوار یاری چوار گۆڵی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد، كە سێ لەو گۆڵانەی لەیاری بەرانبەر یانەی ریاڵ مەدرید بوو.
هـ ـ ح