سێ‌ ئەستێرەی مەترسیدار دەبنە هەڕەشە بۆ سەر زەوی

جیهان

12/11/2018‌ 819 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرەتای ئەم هەفتەیە سێ‌ ئەستێرەی مەترسیدار بوونە هەڕەشە بۆ سەر زەوی، ئەوەش بەنزیكبوونەوەیەكی زۆر لەزەوی.

پێگەی ئاژانسی ناسا بڵاویكردەوە، كە ئەو سێ‌ ئەستێرەیە لەرۆژی شەممەی رابردوو لەزەوی نزیكبوونەتەوەو مەترسییان دروست كردووە.

نزیكبوونەوەی ئەو ئەو سێ‌ ئەستێرەیە لەزەوی، لەرۆژی شەممە لەنێوان سەعات دوو بۆ حەوتی ئێوارە بووە، كە لەلایەن ناساوە بەوردی چاودێری كراوە.

نزیكبوونەوەی ئەو ئەستێرانە بەشێوەیەك بووە، كە دوورییەكەی 0.00255 یەكەی فەلەكی بووە، كە دەكات 209000 میل (336352.9 كم).

هـ ـ ح