شارپرێس:
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، سەرۆكایەتی یانەكەی كرد، بۆ بردنەوە لەیانەی سێلتافیگۆ لە هەفتەی 12ی خولی ئیسپانی.
تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، كە سۆلاری یەكەم راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدە لەدوای ساڵی 2009وە چوار یاری سەرەتا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەرێتەوە.
پێشتر ئەو ژمارەیە بەناوی مانوێل بلیگرینی بوو، كە لەساڵی 2009 چوار یاری سەرەتای لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بردەوە.
ریاڵ مەدرید، بەو بردنەوەی لەیانەی سێلتافیگۆ كۆی خاڵەكانی گەیاندە 20 خاڵو لەپلەی شەشەم دێت لەخولەكە.
هـ ـ ح