ڤیدیۆ.. فڕۆكەیەكی زەبەلاح لەفڕۆكەخانەی سلێمانی دەنیشێتەوە

کوردستان

12/11/2018‌ 10346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكەیەكی زەبەلاحی بارهەڵگر لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نیشتەوە، كە ئەو جۆرە فڕۆكە بەمەرج نەبێت لەفڕۆكەخانەكان نانیشنەوە.

بەشی راگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٨/١١/١٢ یەكێك لەگەورەترین فڕۆكەكانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی بۆ شمەك (كارگۆ) لەجۆری Antonov124 لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نیشتەوە.

راگەیاندنی فڕۆكەخانە بڵاویشیكردەوە، كە فڕۆكەكە لەگوندی كارگۆی فڕۆكەخانە بارەكەی، كە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی خواردن بوو داگرت.

ئەم جۆرە فڕۆكە زەبەلاحانە تەنها لەو فڕۆكەخانانەدا دەنیشنەوە، كە توانا و مەرجەكانی سەلامەتیان بۆ ئەم جۆرە فڕۆكە هەیە، ئەمەش بۆ چەندین جارە ئەم فڕۆكەیە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بنیشێتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە