كاردانەوەی لەشەقامی عێراقی دروست كردووە
ئەو پەرلەمانتارەی سەرۆكایەتی لیژنەی نەزاهە وەردەگرێت تۆمەتبارە بەگەندەڵی

عیراق

12/11/2018‌ 1292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو پەرلەمانتارەی سەرۆكایەتی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی عێراق دەكات تۆمەتبارە بەگەندەڵی‌و ئەو پرسەش كاردانەوەی دروست كردووە.

بەپێی دابەشكارییەكان، سەرۆكایەتی لیژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی عێراق دەدرێت بەلیستی "سائیرون" كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات‌و لیستەكەش حەمەد موسەوی كاندیدكردووە بۆ سەرۆكایەتی ئەو لیژنە.

پەرلەمانتار حەمەد موسەوی یەكێكە لەو كەسانەی چەند تۆمەتێكی گەندەڵی لەسەر بووەو ئێستاش دۆسییەكانی یەكلانەبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە لەشەقامی عێراقی كاردانەوە دروست بووە.

كاردانەوەكان بەشێوەیەكە، داوا لەمحەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان كراوە رێگری بكات لەدانانی حەمەد موسەوی لەلایەن لیستی سائیروون، كە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عێراقیشن.

حەمەد موسەوی بەسپیكردنەوەی پارەو ئیختیلاسی پارە تۆمەتبارە، لەوكاتەی سەرۆكی لقێكی بانكی حكومی بووە لەبەغداو لەلایەن دادگاشەوە داواكراوە، كە لەو بارەشەوە داوا لەسەدر كراوە، رێگری بكات لەوەرگرتنی پۆستەكان لەپەرلەمان‌و حكومەت.

هـ ـ ح