ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی پەنابەران لەتوركیا

کوردستان

12/11/2018‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەكەناراوەكانی شارۆچكەی دیكیلیی سەر بەپارێزگای ئیزمیری توركیا بەلەمێكی پەنابەران بۆ ئەوروپا ژێر ئاو كەوت.

لەدواە ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكە تیمەكانی فریاكەوتنی توركیا گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو دەستیان بەگەڕان‌و پشكینین كردووە.

بەلەمەكە بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لەناوچەی دێنیز كۆی ژێر ئاو كەوتووە، كە بەپێی زانیارییەكان 10 پەنابەر بێسەرو شوێن بوون‌و دوو پەنابەریش بەمەلە خۆیان رزگاركردووە.

لەئێستادا تیمەكان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئەو 10 كەسەدا، كە لەناو بەلەمەكە بوون‌و تائێستاش نازانرێت، ئەو كەسانە ناسنامەی چ وڵاتێكیان هەیە.

هـ ـ ح