ئەمریكا پێنج بنكەی سەربازی لەشنگال بۆ پەكەكە دروست كردووە

کوردستان

12/11/2018‌ 4429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی، سوپای ئەمریكا پێنج بنكەی سەربازی لەشارۆچكەی شنگال بۆ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دروست كردووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئەمریكا هاوكاری پەكەكەی كردووە، لەمانەوەیان لەناوچەكانی شنگال‌و بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی سەربازی كردوون.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، ئەو هاوكاری پشتوانییەی ئەمریكا بۆ پەكەكە لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوو ملیۆنان دۆلاری تەرخانكرد، بۆ ئەو كەسانەی زانیاری لەسەر سێ‌ سەركردەی ئەو پارتە دەدەن بەواشنتۆن.

رۆژنامەكە وەك ئاگاداركردنەوەیەك بۆ وڵاتەكەی داوای لەدەسەڵاتی توركیا كردووە، كە پێش رووبەڕووبوونەوەی گەریلاكانی پەكەكە، هەوڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەیان لەناوچەكانی شنگال بدات.

هـ ـ ح