ناسنامەی ئەو كۆچبەرانەی لە توركیا بەلەمەكەیان ژێر ئاوكەوت ئاشكراكرا

جیهان

12/11/2018‌ 884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناسنامەی ئەو كۆچبەرانە ئاشكراكرا كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمەكەیان  كەناراوەكانی شارۆچكەی دیكیلی لە سنووری پارێزگای ئیزمیر ژێر ئاو كەوت.

میدیای فەرمی توركیا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی چوار لەو 13 كۆچبەرەی كە لە ئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكدا لە كەناراوەكانی شارۆچكەی دیكیلی لە سنووری پارێزگای ئیزمیر بێسەروشوێن بووبوون دەرهێنرانەوە و سێ كۆچبەریش رزگاركراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ناوچەی دێنیز كۆی كاتژمێر 6:20 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو كۆچبەر بە مەلە خۆیان رزگاركرد و رایانگەیاند، بەلەمەكەیان ژێرئاو كەوتووە و 13 كەس بێسەروشوێنن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەلەمەكە 15 كۆچبەری هەڵگرتبوو كە 14یان ئەفغانستانی و یەكێكیان ئێرانی بوو.

لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكاندا، تەرمی چوار لەو 13 كۆچبەرەی بێسەروشوێن بوون دەرهێنرانەوە و سێ كۆچبەریش رزگاركران.
ه.م