بانكەكانی ئێران چیتر ناتوانن بە رێگەی ئەلیكترۆنی پارە رەوانەی دەرەوە بكەن

جیهان

12/11/2018‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانكی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، بە هۆی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ سەر سیستمی بانكەكانی، چیتر ناتوانن خزمەتگوزاریی كۆمەڵەی گەیاندنی دارایی نێودەوڵەتی لە نێوان بانكەكان "SWIFT" بۆ ناردنی پارە بەڕێگای ئەلیكترۆنی پێشكەش بكەن.

بانكی نیشتمانیی ئێران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەوە سەرجەم لقەكانی بانكەكە ناتوانن خزمەتگوزاریی "SWIFT" پێشكەش بكەن.

5ی ئەم مانگە بەرپرسانی "SWIFT" رایگەیاندبوو، پابەند دەبێت بە سزاكانی ئەمریكاوە و توانای گەیشتنی ژمارەیەك لە بانكەكانی ئێران بە سیستمەكە هەڵدەپەسێرن.

كۆمەڵەی گەیاندنی دارایی نێودەوڵەتی لە نێوان بانكەكان "SWIFT" رێكخراوێكی هاریكاریی قازانج نەویستە و خزمەتگوزاری ئاست بەرز بە نرخێكی گونجاو پێشكەش دەكات و لە ساڵی 1973 دامەزراوە و لە ساڵی 1977 دەستی بە چالاكییەكانی كردووە و بارەگای سەرەكییەكەی لە بەلجیكایە.
ه.م

بەپەلە