سوپای ئیسرائیل تۆپبارانی غەززەی دەستپێكردەوە

جیهان

12/11/2018‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دەستیان بە تۆپبارانكردنی كەرتی غەززەی فەڵەستین كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی نزیكە 20 مووشەك لەلایەن چەكدارانی حەماسەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئەو بنكانەی كە مووشەكەكانی لێوە ئاڕاستەكراوە كراونەتە ئامانج.

شەوی رابردوو هێزێكی تایبەتی ئیسرائیلی لە ئۆپەراسیۆنێكی نهێنیدا فەرماندەیەكی ناسراوی حەماسی لە كەتی غەززە كوشت، بەو هۆیەوە حەماس بەڵێنیدا تۆڵەی كوژراوەكانی بكاتەوە.
ه.م