شارپرێس:
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی چونه ناو كۆشكی سپی لێ قه‌ده‌غه‌كرد، بۆ ڕووماڵی سه‌ردانه‌كه‌ی ترمپ بۆ فه‌رنسا ده‌چێته پاریس.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی بڕیاریدا به ناردنی جیم ئۆكۆسای ڕۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ شاری پاریس، به‌مه‌به‌ستی ڕووماڵكردنی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و شاره، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له كۆشكی سپی ئه‌مریكا، ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی سی ئێن ئێن‌و تره‌مپ بوه ده‌مه‌قاڵێیان‌و سه‌ره‌نجام تره‌مپ سه‌ردانیكردنی كۆشكی سپی له‌و ڕۆژنامه‌نووسه قه‌ده‌غه كرد.
جیم ئۆكۆستا له تویتێكدا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاری پاریس نوسیویه‌تی، "له‌پاریسم بۆ ڕووماڵی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌و شاره".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی ده‌مه‌قاڵێكه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه، ئۆكۆستای به دوژمنی گه‌لی ئه‌مریكا ناوبرد.
ڕ . ج