شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، دوو میكانیزمی جیاوازیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم هه‌یه.
پاش زیاتر له 40 ڕۆژ له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئێستا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌هه‌رێم به‌هێواشیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ریه‌كه له‌یه‌كێتی‌و پارتی دوو تێڕوانینی جیاوازیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هه‌یه، كه به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌ی حه‌یات، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت لایه‌نه‌كان به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن‌و قه‌باره‌یان له‌په‌رله‌مان، یاخود به‌گوێره‌ی خاڵ پۆسته‌كانی حكومه‌ت وه‌ربگرن.
له‌به‌رامبه‌ردا پارتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی یه‌كێتی، ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌حكومه‌تدا به‌شداریپێبكات، سه‌رچاوه‌كه‌ی حه‌یات باسی له‌وه‌شكردوه، ویستێكی به‌رچاو له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و نه‌وه‌ی نوێ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی حكومیی هه‌یه.
چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌حاڵه‌تی به‌شداریپێنه‌كردنی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم، هه‌وڵی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه له‌په‌رله‌مان بدرێت.
ڕ . ج