شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا نادیه موراد به "ئازایه‌كی بێ وێنه وه‌سفده‌كات" هاوكات ده‌شڵێت:"خۆشحاڵم كه چاوم پێت كه‌وت".
جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ نادیه مورادی ئێزیدی‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه‌و نوسیویه‌تی، "ئازایه‌تیه‌كه‌ت ناپێورێت، خۆشحاڵبووم كه چاوم پێت كه‌وت".
ده‌شڵێت:"كار‌و چالاكیه‌كانت به‌نوێنه‌رایه‌تی ژن‌و كچانی ئێزیدی‌و سه‌رجه‌م قوربانیانی فرۆشتنی مرۆڤ، كاری گه‌وره‌ن‌و هانده‌رن بۆ دانیشتوانی جیهان".
ڕ . ج