شارپرێس:
به‌هۆی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه گۆڵپارێزی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی سه‌ركه‌وتوو بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناڵتیه‌كی گۆنزالۆ هیگواینی یاریزانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی.
چیزنی گۆڵپارێزی یۆڤانتۆس له‌باره‌ی ئامۆژگارییه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆوه كه وایكرد گۆڵپارێزه‌كه‌ی یۆڤانتۆس په‌ناڵتیه‌كه‌ی هیگواین بگه‌ڕێنێته‌وه وتی:"ڕۆناڵدۆ پێی وتم به‌ر له لێدانه‌كه تۆ خۆت به ئاراسته‌یه‌كدا هه‌ڵبده".
گۆڵپارێزه‌كه‌ی یۆڤانتۆس باس له‌وه‌شده‌كات، ڕۆناڵدۆ به‌باشی شاره‌زای شێوازی لێدانی په‌ناڵتی بووه له‌لایه‌ن هیگواینه‌وه.
ڕۆناڵدۆ به تۆماركردنی هه‌شت گۆڵ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه تا ئێستا، كاروانی گۆڵ تۆماركردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه پیره‌كه به‌ڕێكردووه.
ڕ . ج