شارپرێس:
هاده‌رانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ئاستی خراپی ماتیچ-ی یاریزانی یانه‌كه، به‌هۆی خراپیی ئاستی له یاریی دێربی نێوان مانچسته‌ر یونایتد‌و مانچسته‌ر سیتی.
هانده‌رانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هێرشیانكرده سه‌ر ماتیچ-ی یاریزانی یانه‌كه‌یان، ئه‌ویش به‌هۆی خراپی ئاساتی ئه‌و یاریزانه له یاریی مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر سیتی.
له‌تویته‌كانیاندا هانده‌ران ده‌ڵێن، "تكایه مۆرینیۆ، ماتچیچ له‌یاریی داهاتوو دوربخه‌ره‌وه، چونكه ئاستی خراپ بوو".
دوێنێ به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك، مانچسته‌ر یونایتد یاریی دێربی به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر سیتی دۆڕاند.
ڕ . ج