شارپرێس:
كۆنگرێسی ئه‌مریكا پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ سزادانی سعودییه ئاماده ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.
پێگه‌ی Voxی ئه‌مریكی ورده‌كاریی پڕۆژه‌یاسایه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه له‌ئێستادا ئه‌ندامانی كۆنگرێی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی دیموكراته‌كانه‌وه ئاماده‌یده‌كه‌ن بۆ سزادانی سعودییه، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، ئه‌مریكا مافی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی ناداته سعودییه.
خودی پڕۆژه‌یاساكه ناونراوه "نا بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی سعودییه" هه‌روه‌ها له‌ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌شدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له ڕاگرتنی فرۆشتنی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سعودییه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت پڕۆژه‌یاساكه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێتـ به‌وپێیه‌ی دیموكراته‌كان له‌دوا هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته بوونه زۆرینه.
ڕ . ج