شارپرێس:
زانایانی بواری زیندەوەرزانی رایانگەیاند، شێرو پڵنگ، دڕندەترین ئاژەڵی سەر رووی زەوی نین، بەڵكۆ ئەو نازناوە بۆ جۆرێكی پشیلەیە.
ئەو پشیلەیە بە شێری ئەفریقی ناسراوەو كێشی سێ كیلۆگرام دەبێت، كە لەیەك شەودا زیاتر لەشەش مانگی پشیلەیەكی ئاسایی مشك راو دەكاتو دەیخوات.
پێی پشیلەكە رەشەو تواناو خێراییەكی زۆری هەیە، كە بەهۆی زۆرخۆرییەكەشی بە بەردەوامی سەرقاڵی راوكردنە.
ئەو جۆرە پشیلەیە لەماوەی 50 دەقیقەدا دەتوانێت 10 بۆ چواردە مشك راوبكاتو بیخوات، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە لەراوكردنی ئاژەڵان.
هـ ـ ح