ڤیدیۆ.. كۆمپانیایەكی چینی كامێرایەكی زیرەك دروست دەكات

جیهان

13/11/2018‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیایەكی چینی، دروستكردنی كامێرایەكی راگەیاند، كە تایبەتمەندی زیرەكی هەیە.

پێگەی "بیتا پێكسڵ" بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیای "یۆنگنیۆ"ی چینی، كامێرا پێشكەوتووەكەی دروست كردووە، كە ناوی "وای ئان — 450"و توانای وێنەگرتنی 16 میگاپێكسڵە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە كامێراكە بەسیستەمی "ئەندرۆید  - 7.1" كاردەكات‌و رامەكەی 3 گێگابایتەو میمۆرییەكەشی 32 گێگابایتەو توانای زیادكردنی هەیە.

كامێراكە لەتۆماركردنی ڤیدیۆ توانایەكی بەرزی هەیەو عەدەسەیەكیشی هەیە بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی ، كە توانای وێنەگرتنەكەی 8 میگاپێكسڵە.

هەروەها مۆبایلەكە شاشەیەكی هەیە، كە بە دەستلێدان كار دەكات‌و قەرابەكەشی 5 بۆسەو دەتوانرێت مایكرۆفۆن، فلاشی لێببەسرێت، ئەمە جگە لەبوونی باترییەكی بەهێز.

هـ ـ ح