ڤیدیۆ.. پشیلەیەك هەوڵی راوكردنی جرجێكیدا بەڵام خۆی بووە نێچیر

هەمەڕەنگ

13/11/2018‌ 2107 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەشاری لۆكسمبۆرگ گرتەیەكی ڤیدیۆیی تۆماركراوە، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی بەربڵاو كاردانەوەی دروست كردووە.

گرتە ڤیدیۆییەكەدا تێدا پشیلەیەكی رەش دەبینرێت، كە لەسەر شەقامێك دەیەوێت جرجێك راو بكات، بەڵام تووشی رووبەڕووبوونەوەیەكی توندی جرجەكە دەبێتەوە.

ڤیدیۆكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، نازناوی فیلم كارتۆنی "تۆم و جێری" راستی وەرگرتووەو كۆمێنتێكی زۆریشی لەو بارەوە لەسەر نووسراوە.

هەر لەو گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، كە بەهۆی ئەو رووبەڕووبوونەوە توندەی جرجەكە، پشیلەكە بەشێوەیەكی خێرا بەسەر شەقامەكەدا دەڕوات.

هـ ـ ح