كۆكاكۆلاو بیپسی زۆرترین مادەی پلاستیكی بەكاردەهێنن

جیهان

13/11/2018‌ 859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتێكی دەزگای "ئاشتی سەوز (غرینبیس)"ی پاراستنی ژینگە، ناوی ئەو كۆمپانیایانەی ئاشكراكرد، كە زۆرترین مادەی پلاستیكی بەكاردەهێنن.

بەپێی راپۆرتەكە، كۆمپانیاكانی "كۆكاكۆلا" و "بیپسی" زۆرترین مادەی پلاستیكی بەكاردەهێنن، بەدوای ئەوانیش كۆمپانیای "نستلە" لەپلەی سێیەم دێت.

رێكخراوەكە راشیگەیاند، كە گروپی "بریك فری فرۆم پلاستیك"، زۆرترین هەوڵی هەبووە بۆ رێگری لەبەكارهێنانی پلاستیك، كە سەرچاوەی پیسبوونی ژینگەیە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەو دەزگایە 239 پرۆسەی پاكردنەوەی 42 وڵات ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی پلاستیك بەكارنەهێنرێت.

كۆمپانیای "كۆكاكۆلا"، كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەهێنانی خواردنەوە گازییەكانە ، كە لقی لە 40 وڵاتی جیهان هەیە.

هـ ـ ح