سێكس بەرانبەر كاركردن.. ژنانی عێراق قوربانی دەستی پیاوانن

عیراق

13/11/2018‌ 4940 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ساڵانە هەزاران حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ژنان لەسەر ئاستی جیهان تۆماردەكرێت، بەتایبەتی لەدامەزراوە حكومی‌و كۆمپانیا ئەهلییەكاندا.

عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی، كە زۆر حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماردەكرێت، بەشێوەك ئەنجامی توێژینەوەیەك دەریخستووە، كە ئێستا لەدامەزراوەكانی عێراق دەستدرێژی سێكی لەحاڵەتەوە بووە بەدیاردە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە لەئێستادا لەدامەزراوەكانی عێراق دیاردەكە بەشێوەیەك زۆر بووە، كاركردن لەهەر دەزگایەك بۆ خانمان بەرانبەر سێكس دەبێت، بەوەش ژنان یەكەم قوربانی دەستی پیاوانن.

توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە جگە لەدەستدرێژی راستەوخۆ بۆ سەر ژنان، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش خانمان قوربانییەكی ترن‌و بەو هۆیەوە هەزارەها حاڵەت لەعێراق تۆماركراوە، كە خانمان بوونەتە قوربانی دەستی پیاوان.

هـ ـ ح