ناچۆ سوپاسی هاندەرانی ریاڵ مەدرید دەكات

وەرزش

13/11/2018‌ 179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناچۆ فێرناندیزی یاریزانی ریاڵ مەدرید، سوپاسی هاندەرانی یانەكەی كرد، ئەوەش بەهۆی ئەو پشتگیرییانەی بۆیان هەیبووە.

ناچۆ لەدوای ئەوەی تووشی پێكان بوو، لەلایەن هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە پشتگیری كراو داوای لێكرا بەهێز بێت.

بەپێی پشكینینە سەرەتاییەكان، ناچۆ پێكانی لەقاچی چەپی هەیەو رەنگە، بەهۆی ئەو پێكانەوە بۆ ماوەیەك لەیاریگاكان دووربكەوێتەوە.

ناچۆ هەروەها رایگەیاند، دەبێت بەهێز بم‌و بەزوویی لەپێكانەكەم چاكببمەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ یارییەكان.

هـ ـ ح