سۆلاری لەسەر رێگەكەی زەیدان دەڕوات

وەرزش

13/11/2018‌ 236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید هەموو رێكارەكانی تەواوكردووە، بۆ ئەوەی سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی بكاتە راهێنەری هەمیشەیی یانەكەی.

یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەو ئەنجامە باشەكانی لەچوار یاری رابردوو سۆلاری دەكاتە راهێنەری هەمیشەیی، كە پێشتر بەشێوەی كاتی داینابوو بۆ راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی.

سۆلاری تەمەنی 42 ساڵەو لەماوەی رابردوودا دوای دوای دوورخستنەوەی جۆلین لۆبیتیگی لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید، یانە مەدریدییەكە كردییە راهێنەری كاتی یانەكە.

لەماوەی رابردووشداو لەكاتی دوورخستنەوەی رافائێل بێنێتیس لەئەركی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید، یانە مەدریدییەكە بۆ ماوەیەكی كاتی زەینەدین زەیدانی بەشێوەیەكی كاتی كردە راهێنەری یانەكە.

زەیدان لەماوەیەكی كەم متمانەی یانەی ریاڵ مەدریدی وەرگرت‌و بووە راهێنەری هەمیشەیی‌و لە سێ‌ وەرزدا ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانە مەدریدییەكە پێشكەش كردو سێ‌ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەنی بردەوە.

ئێستاش سۆلاری لەسەر هەمان رێگەی زەیدان دەڕوات‌و ئەگەر لەسەر ئەو ئاستە بەردەوامبێت، ئەوە ئەنجامی باش بۆ یانە مەدریدییەكە تۆماردەكات.

هـ ـ ح