ریاڵ مەدرید سۆلاری دەكاتە راهێنەری هەمیشەیی

وەرزش

13/11/2018‌ 231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی جەختیكردووەتەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی وەك راهێنەری هەمیشەیی یانەكە ناساندووە.

یەكێتییەكە راشیگەیاندووە، یانەی ریاڵ مەدرید هەموو رێكارەكانی بۆ سلاری تەواو كردووەو لای یەكێتییەكە وەك راهێنەری هەمیشەیی ناساندوویەتی.

سۆلاری تەمەنی 42 ساڵەو لەماوەی رابردوودا دوای دوای دوورخستنەوەی جۆلین لۆبیتیگی لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید، یانە مەدریدییەكە كردییە راهێنەری كاتی یانەكە.

بەڵام بەهۆی ئەنجامە باشەكانی لەچەند یاری رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ هیچ راهێنەرێك واژوو نەكردو ئێستا دەیەوێت تا كۆتایی وەرز سۆلاری بمێنێتەوە.

هـ ـ ح