نرخی نەوت جارێكی تر روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

13/11/2018‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت جارێكی تر رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەرۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 78 سەنت بەرێژەی 1.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.15 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكان 65 سەنت بەرێژەی 0.09% دابەیوەو هەر بەرمیلێكی بە 69.47 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو لێدوانەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاوە هەیە، كە رایگەیاند، فشار دەخەنە سەر وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بەرهەمی نەوتیان زیاتر بكەن، بۆ ئەوەی نرخەكەی بەرز نەبێتەوە.

هـ ـ ح