نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بە بەرزی مایەوە

کوردستان

13/11/2018‌ 1046 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 750 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 750 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆ نرخەكەی بە بەرزی ماوەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 136 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 154 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 8 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 500 دیناری عێراقییە، كە ماوەیەكە بەردەوام نرخەكەیان روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هـ ـ ح