چەند ڕێكخراوێكی جیهانی پشتیوانی لەبڕیارەكەی كەنەدا لەبارەی ئێران دەكەن

جیهان

13/11/2018‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چل ڕێكخراوی چالاك لە بواری كۆمەڵگای مەدەنی، بەواژووكردنی نامەیەك، داوایان لە وڵاتانییئەندامی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، پشتیوانی لە بڕیارنامەیەكی كەنەدا لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بكەن.

ناوەندی كەمپەینی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری ئێران، كە خۆی یەكێك لە واژووكەرانی ئەم نامەیەیە دەڵێت: بەیاننامەی كەنەدا ڕۆژی 14ی نۆڤەمبێر (دوو ڕۆژی تر) تەسلیمی كۆمیتەی سێیەمی گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرێت.

لەم نامەیەدا هاتوووە، سەرنج و تێبینی بەردەوامی كۆمەڵگای نێودەڵەتی بۆ  دڵنیابوون لەوەی، كە ئێران بەڵێنە نێودەڵەتییەكانی لەبارەی مافی مرۆڤەوە كردەكی دەكات، پێویستە.

ئەم نامەیە، كە ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی دیدەوانی و چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، ڕێكی خستووە، تێیدا ئەوە ئاماژەی پێكراوە، "بە پشتیوانیكردن لە بڕیاڕنامەی كەنەدا، ئەم پەیامە گرنگە بۆ ڕێبەرانی ئێران دەنێردرت كە برەوپێدانی مافی مرۆڤ و ڕێزدانان بۆ ئەو، هەنگاوێكی لە پێشینەیە."